کەمپی هۆل بەتەواوی داخرا و خێزانەکان گواسترانەوە
فادی قاسم، بەڕێوەبەری کەمپی هۆل بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، (۲۲‌ی شوباتی ۲۰۲۶)، دوایین کەس لە کەمپی هۆڵ چووەتە دەرەوە و کەمپەکە داخراوە.
ئەو کەمپە زیاتر لە ۲۴ هەزار کەسی تێدابوو، زۆرینەیان خێزانی چەکدارانی داعش بوون، ۱۵ هەزاریان سووریایی بوون.
فادی قاسم، که دوای کۆنترۆڵکردنی کەمپەکە لەلایەن سوپای عەرەبیی سووریاوە بووە بەڕێوەبەری کەمپی هۆل و دەڵێت، سەرجەم خێزانەکان بە سووریایی و بیانییەکانەوە لە کەمپەکە گواستراونەتەوە و حکوومەتی وڵاتەکەی پلانی گەشەپێدانی داناوە بۆ شیاندنەوەی خێزانەکان دوور لە چاوی میدیاکاران.
ئەو خێزانانەی لەو کەمپەدا بوون لە ۴۲ وڵاتی جیاواز بوون.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق جەخت لە که‌مکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان له‌ناوچه‌که دەکەن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دوایین پێشهاته‌کانی ڕه‌وتی دانوستانه‌کانی نێوان تاران و واشنتۆنیان تاوتوێ کردوه.
هه‌ردوولا باسیان له به‌رده‌وامیی دانوستانه‌کان کردوه که ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دیاریکراوه بۆ گه‌ڕێکی دیکه‌ی دانوستان له‌نێوان تاران و واشنتۆن له جنێڤ.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران باسیان له کۆکردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی زیاتر له ناوچه‌که کردوه و جه‌ختیان له‌وه کردۆته‌وه که ڕێگه‌ی ڕاست بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵه‌نگارییه‌کانی ئێستا خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که ڕه‌چاو رێبازێکی ئاشتیانه بکرێت و په‌ناببرێته به‌ر گفتوگۆ و دانوستان وه‌ک ڕێگه‌یه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان و به‌هێزکردنی سه‌قامگیری.

نظر شما